خەندان-
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز-ی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه، ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا جه‌خت له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌عێراق ده‌كه‌نه‌وه، ده‌یانه‌وێت متمانه له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروستبكه‌نه‌وه.
ئهمریكیا ده‌یه‌وێت له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق بۆ شه‌ڕی دژ به‌تیرۆر دروستبكاته‌وه
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی سه‌ربازی له‌وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئهمریكیا ده‌یه‌وێت له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق بۆ شه‌ڕی دژ به‌تیرۆر دروستبكاته‌وه، چونكه سود له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزه‌كان وه‌رناگرێت.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا هیچ نیازێكی بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌عێراق نیه‌و ده‌یه‌وێت هێزه‌كانیشی له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاد بكات
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا هیچ نیازێكی بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌عێراق نیه‌و ده‌یه‌وێت هێزه‌كانیشی له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاد بكات.
دوای دو رۆژ له‌كوشتنی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی پێشوی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، واشنتن ده‌ستپێشخه‌ری كرد بۆ راگرتنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه هاوبه‌شه‌كانی نێوان ئهمریكاو عێراق.
له‌لای خۆشیه‌وه‌و تایبه‌ت به‌مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق، لیوا روكن عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، هیچ بڕیارێك بۆ مانه‌وه یاخود جیاكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا تایبه‌ت به‌كشانه‌وه‌یان له‌عێراق نه‌دراوه".
پێشتریش حكومه‌تی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاتانی بیانی كرده‌وه كه له له 5ی ئه‌م مانگه ده‌ریكرد.