خەندان-
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سه‌ركه‌وتنی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له‌عێراق راگهیاندو ده‌شڵێت: "باشبونی ته‌ندروستی ئه‌و به‌خشنده‌یی خودایه به‌سه‌رمانه‌وه".
مژده بێت بۆ هه‌مو عێراقی و ئێرانیه‌كان كه نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی رابه‌ری شیعه‌كان به‌سه‌ركه‌وتوی كۆتایی هات
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیویه‌تی، "مژده بێت بۆ هه‌مو عێراقی و ئێرانیه‌كان كه نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی رابه‌ری شیعه‌كان به‌سه‌ركه‌وتوی كۆتایی هات، داوا له‌خودای گه‌وره ده‌كه‌ین، به‌په‌له شیفای بۆ بنێرێت و زو چاكبێته‌وه، باشبونی ته‌ندروستی سیستانی به‌خشنده‌یی خودایه به‌سه‌رمانه‌وه".
نوسینگه‌ی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق بڵاویكرده‌وه، شه‌وی رابردو، عه‌لی سیستانی له‌كاتی رێكردندا به‌ربوه‌ته‌وه‌و قاچی وه‌رگه‌ڕاوه، به‌وهۆیه‌شه‌وه قاچی چه‌پی شكاوه، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیش نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجامدراوه.
عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له‌ساڵی 1930 له‌شاری مه‌شهه‌دی ئێران دایكبوهو له‌ئێستاشدا نیشته‌جێی پارێزگای نه‌جه‌ف-ی عێراقه.