سەبارەت بە شەهیدكردنی زەردەشت شنگالی، مەزڵوم كۆبانێ راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

دوا نوێکردنەوە: 2020-01-16 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

سەبارەت بە شەهیدكردنی فەرماندەی گشتی یەكینەكانی بەرخۆدانی شنگال لە هێرشێكی ئاسمانی توركیادا، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دێموكرات رایگەیاند "ئەو كارە درێژەپێدەری بەئامانجگرتنی پاڵەوانانی جەنگی روبەڕوبونەوەی داعشە".

جەنەراڵ مەزڵوم كۆبانی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دێموكرات سەبارەت بە شەهیدكردنی زەردەشت شنگالی، فەرماندەی گشتی یەكینەكانی بەرخۆدانی شنگال ئەمشەو پێنجشەممە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكردوە "شەهیدكردنی فەرماندە زەردەشت شنگالی هەوڵدانە بۆ سڕینەوەی ئێزیدییەكان".

لە راگەیەندراوەكەشدا هاتوە "ئەو كردەوەیە بەئامانجگرتنی ئەو پاڵەوانانەیە كە لە هەمو جێگەیەك دژ بە رێكخراوی تێرۆریستی داعش دەجەنگن، شەهید شنگالی رۆڵێكی گەورەی هەبوە لە روبەڕوبونەوەی رێكخراوی داعش، ئەوەش بوەتە هۆی بێزاری توركیا".

لە كۆتایی راگەیەندراوەكەیدا كۆبانی نوسیویشیەتی "پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێزدییەكان و یەكینەكانی بەرخۆدانی شنگال و كەسوكاری زەردەشت شنگالی دەكەین".

دوێنێ چوارشەممە، بەهۆی بۆردومانەکەی ئه‌مڕۆی فڕۆکەکانی تورکیاوە له‌كۆمه‌ڵگه‌ی دوگرێ له‌ناحیه‌ی سنونێ-ی سه‌ر به‌قه‌زای شنگال بۆ سه‌ر باره‌گایه‌كی باره‌گایه‌كی یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال (یه‌به‌شه‌) زه‌رده‌شت شنگالی، فه‌رمانده‌ی یه‌به‌شه‌ شەهید بوە