دیجیتاڵ میدیاى سپێده
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لقی سلێمانی داوادەکات تاکو ١٠ ڕۆژی دیکە دەرگای ناوەندەکانی خوێندن نەکرێنەوە، بۆئەوەی لەو ماوەیەدا حکومەتى هەرێم وەڵامی داواکارییەکانیان بداتەوە.
له كۆنگرهیهكى رۆژنامهوانیدا یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕایگەیاند، داوادەکەن موچە بەبێ لێبڕین لە ٣٠ ڕۆژ جارێکدا دابەشبکرێت و پلە بەرزکردنەوە دەستپێبکاتەوە و زەوی و یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر مامۆستایاندا دابەشبکرێت و وانەبێژان دابمەزرێندرێن.
ئاماژهى بهوهشكرد، بەداخەوە حکومەتى هەرێم یەکێتی مامۆستایان بەشدارناکات لەوەی بەشێک بێت لەبڕیاردان، لەکاتێکدا لەوڵاتانی جیهان ڕێکخراوە پیشەییەکان بەشێکن لەبڕیارەکان.
باسی لەئەوەشکرد، داواکارن لەحکومەتى هەرێم تاکو ١٥/١٠ وەڵامی داواکارییەکانیان بداتەوە، ئەگەرنا دەرگای ناوەندەکانی خوێندن ناکەنەوە.