خەندان-
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، "چاوه‌ڕوانده‌كه‌م به‌خێراییه‌كی زۆر پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌ی له‌ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا كۆتایی پێ بێت".
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوانده‌كه‌م به‌خێراییه‌كی زۆر‌و بۆ دواجار پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌م له‌ئه‌نجومه‌نی پیران كۆتایی پێ بێت".
هه‌ر به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، تره‌مپ هه‌مو هه‌وڵێكیشی خستوه‌ته‌گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌ی درێژه‌نه‌كێشێت.
دوێنێ، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندنی ده‌ربڕی بۆ ره‌وانه‌كردنی مادده په‌سندكراوه‌كانی تایبه‌ت به لێپێچینه‌وه له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ئه‌نجومه‌نی پیران و ئه‌نجومه‌نی پیرانیش، رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوی بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌ی تره‌مپ دیاریكرد.
له‌لایه‌ن نانسی بیلوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكاوه، دۆناڵد تره‌مپ-ی به‌خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات و پێشێلكاری یاسا تۆمه‌تباركردو راشیگه‌یاند، پێشێلكاری له‌نوسینگه‌ی كارگێڕی و بودجه‌ی كۆشكی سپی كراوه.
یه‌كێكی دیكه‌ش له‌و تۆمه‌تانه‌ی روبه‌روی دۆناڵد تره‌مپ كراوه‌ته‌وه، هه‌وڵدانیه‌تی بوه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی ئۆكرانیا له‌پرۆسه‌ی دوباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به سه‌رۆكی وڵات و بێبه‌شكردنی ئه‌و وڵاته‌ش له‌هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا یه‌كێكی دیكه‌ی تۆمه‌ته‌كانه.
دۆناڵد تره‌مپ، سێیه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكایه كه روبه‌ڕوی ئه‌م لێپێچینه‌وه‌یه ده‌بێته‌وه و ئێستا فایله‌كه‌ی له ئه‌نجومه‌نی پیرانه.