بۆ خانەوادەی میجر عەگید محەمەد
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی شۆڕشگێڕ و نیشتیمانپەروەری كوردستانی سووریا میجر عەگید محەمەد برای كەنعان عەگید ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریامان پێ گەییشت.
سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان بە ئێوە و كەسوكار و ئاشنایانتان ڕادەگەیێنین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
۱٦ـی ۱ـی ۲٠۲٠