لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك بووە قوربانی

دوا نوێکردنەوە: 2020-01-17 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك-بەشی هەواڵ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك بریندار بوو. بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەمڕۆ هەینی 17-1-2020 ڕووداوێكی هاتوچۆ لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لەنزیك نەخۆشخانەی هەرێم لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆرەكانی نیسان سەنی و رانجرۆڤەر ڕوویدا. .ئاشكراشیكرد، لەئەنجامی ئەو ڕووداوە بەداخەوە شۆفێری نیسان سەنیەكە برینداربوو، لەئێستاشدا بەمەبەستی چارەسەری […]