خەندان-
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەزای زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆك هاوڵاتیەكی تەمەن 53 ساڵ دوای دەرچونی لە مزگەوت كوژرا.
هێمن سلێمان به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی دهۆك به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، له‌كاتی ده‌رچونی هاوڵاتیه‌ك كه ته‌مه‌نی 53 ساڵه له‌مزگه‌وت له‌ناوچه‌ی شه‌عبانی سه‌نته‌ری قه‌زای زاخۆ، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه ده‌سترێژی گولله‌ی لێكراوه‌و كوژراوه.
وتیشی:" له‌ئێستاداته‌رمی ئه‌و هاوڵاتیه بۆ پزیشكی دادوه‌ری دهۆك گواستراوه‌ته‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌شمان له‌سه‌ر ئه‌و روداوه ده‌ستپێكردوه، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیش بۆ بكوژه‌كانی ده‌رچونه".
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری كوژرانی ئه‌و هاوڵاتیه‌ش، هێمن سلێمان وتی: "هۆكاری كوشتنه‌كه‌ی بۆ كێشه‌ی دوژمنداری ده‌گه‌ڕێته‌وه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، ئێواره‌ی دوێنێ له‌گه‌ڕه‌كی حسێنیك له‌سه‌نته‌ری قه‌زای زاخۆ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ له‌رێگه‌ی چه‌كی جۆری كڵاشینكۆفه‌وه ده‌ستدرێژی گوله‌ی له‌خانه‌واده‌كه‌ی خۆی كرد‌و دایك و برایه‌كی خۆی كوشتن و پۆلیسێكیشی برینداركردو خۆشی به‌برینداری ده‌ستگیركرا، دوای گه‌یاندنی به‌نه‌خۆشخانه‌ش گیانی له‌ده‌ستدا.