خەندان-
دوای ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای ساڵی رابردو، حزبوڵای لوبنان له‌لایه‌ن بریتانیاوه خرایه لیستی تیرۆروهو وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆر ناسێندرا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی بریتانیا بڕیاریداوه ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رجه‌م موڵك و ماڵی ئه‌و رێكخراوه‌دا بگرێت.
میدیاكانی بریتانیا بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی بریتانیا بڕیاریداوه، ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی موڵك و ماڵ و داهاتی كه‌تائیبی حزبوڵای لوبنان بگرێت، ئه‌وه‌ش له‌دوای ئه‌وه دێت كه ساڵی رابردو خستیه لیستی تیرۆره‌وه.
پێشتر حزبوڵای لوبنانی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ئامانجكردنی بنكه سه‌ربازیه‌كانی بریتانیای كردبو.
له‌مانگی شوباتی ساڵی 2019، بریتانیا باڵی سیاسی و سه‌ربازی حزبوڵای لوبنانی به‌فه‌رمی وه‌كو گروپێكی تیرۆریستی ناساند.