خەندان-
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، فه‌رمانده‌ی فرۆكه‌وانی سوپای عێراق خانه‌نشین كراوه‌و كه‌سێكی دیكه بۆ وه‌رگرتنی ئەو پۆسته دیاریی كراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند، دۆسیه‌ی خانه‌نشینكردنی حامد مالكی فه‌رمانده‌ی فرۆكه‌وانی سوپای عێراق ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خانه‌نشینی كراوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا لیوا سه‌مری زه‌كی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته دیاریكراوه".
پێشتریش، نه‌جاح شه‌مه‌ری وه‌زیری به‌رگری واژۆی له‌سه‌ر خانه‌نشینكردنی 58 ئه‌فسه‌ری باڵا كرد‌و دۆسێكانیانی ڕه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نشینی كرد، یه‌كێك له‌و ئه‌فسه‌رانه‌ش فه‌ریق ڕوكن ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌د ئه‌مین فه‌رمانده‌ی هێزه ئاسمانیه‌كانی عێراق بووتەبێژی هێزە چەكدارەكان: له‌دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا خۆمان ئاسمانی عێراق ده‌پارێزین.