خەندان-
لیوا روكن عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، هێزی ئاسمانیمان هه‌یه‌و ده‌توانین پارێزگاری له‌ئاسمانی عێراق بكه‌ین، ره‌تیشیكرده‌وه، مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسمانی عێراق له‌دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا دروست ببێت.
لیوا روكن عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف رایگه‌یاند، "هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر پاراستنی ئاسمانی عێراق نابێت له‌دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، له‌به‌رئه‌وه‌ی عێراق فرۆكه‌ی جۆری F16 و فرۆكه‌ی سیخۆو جۆراوجۆری هه‌یه".
عێراق ده‌توانێت له‌رێگه‌و شێوازی تایبه‌ته‌وه، هه‌مو زیاده‌ڕۆییه‌كی بنكه‌ی سه‌ربازی ئاشكرابكات
وتیشی:" عێراق ده‌توانێت له‌رێگه‌و شێوازی تایبه‌ته‌وه، هه‌مو زیاده‌ڕۆییه‌كی بنكه‌ی سه‌ربازی ئاشكرابكات".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، "حه‌شدی شه‌عبی به‌شێكی گرنگی سیستمی به‌رگریه‌و له‌ژێر فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقه‌و ده‌توانرێت بۆ هه‌ر كارێك بێت رابسپێردرێن و حكومه‌تی عێراقیش ئاگاداری كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی شه‌عبیه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، ڕۆژی 5ی ئه‌م مانگه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاریدا هێزی وڵاتانی بیانی و له‌نێویشیاندا ئه‌مریكا له‌عێراق بكشێنه‌وه‌و حكومه‌تی عێراقیش جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره ده‌كاته‌وه.
هاوكات به‌رپرسانی ئه‌مریكاش هۆشداریانداوه له‌ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان، مه‌ترسی ئه‌منی له‌سه‌ر عێراق دروستده‌بێت و ئه‌گه‌ریشی هه‌یه داعش بگه‌ڕێته‌وه، له‌گه‌ڵئه‌وه‌ششدا هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزای ئابوریان له‌عێراق كردوه.