خەندان-
نه‌خۆشخانه‌ی وه‌كیل راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق بڵاوكردهوهو رایگه‌یاند، له‌ئێستادا باری ته‌ندروستی جێگیره‌و نهشترهگهریهكهشی سه‌ركه‌وتو بوه.
له‌لایه‌ن حه‌وت پزیشكی پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری ئێسك و شكاوی و دو راوێژكاری پزیشكیه‌وه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ عه‌لی سیستانی ئه‌نجامدراوه
نه‌خۆشخانه‌ی وه‌كیل له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، "له‌لایه‌ن حه‌وت پزیشكی پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری ئێسك و شكاوی و دو راوێژكاری پزیشكیه‌وه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ عه‌لی سیستانی ئه‌نجامدراوه".
راشیگه‌یاند، نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی عه‌لی سیستانی به‌سه‌ركه‌وتوی كۆتاییهاتوه، له‌ئێستاشدا باری ته‌ندروستی جێگیره‌و ئه‌مڕۆش هاتوچۆی كردوه، چه‌ند هه‌نگاوێك رۆیشتوه، به‌پێی پشكنینه‌كانیش باری ته‌ندروستی زۆر باشه.
ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، چاره‌سه‌ری پزیشكی و سروشتیان بۆ داناوه، له‌ئێستاشدا نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشتوه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆی.
نوسینگه‌ی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق بڵاویكرده‌وه، شه‌وی 15ی ئه‌م مانگه، عه‌لی سیستانی له‌كاتی رێكردندا به‌ربوه‌ته‌وه‌و قاچی وه‌رگه‌ڕاوه، به‌وهۆیه‌شه‌وه قاچی چه‌پی شكاوه، دوێنێ-ش نهشتهریهكی بۆ ئه‌نجامدرا.