موفتی داعش لە موسڵ دەستگیرکرا

دوا نوێکردنەوە: 2020-01-17 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-
راگەیاندنی جەنگی عێراق بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی زانیاریان لە بارەی شوێنی (ابو عبد الباري) موفتی داعش لە موسڵ دەستکەوتوە هێزەکانیان ناوبراویان دەستگیرکردوە.

لەسەر بنەمای زانیاری ورد و بەدواداچونی بەردەوام موفتی داعش دەستگیرکرا


راگەیاندنی جەنگی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، هێزەکانی سواتی سەر بە فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا "لەسەر بنەمای زانیاری ورد و بەدواداچونی بەردەوام" توانیویانە موفتی شەرعی رێکخراوی داعش لە پارێزگای موسڵ دەستگیر بکەن.

موفتی داعش بە (شفاء النعمة) ناسراوە و ناوی راستەقینە ابو عبد الباريە


ئەوەش هاتوە، موفتی شەرعی رێکخراوی داعش بە (شفاء النعمة) ناسراوە و ناوی راستەقینە ( ابو عبد الباري )ە.

ئەوە لە کاتێکدایە هەرچەندە ماوەی زیاتر لە دو ساڵە رێکخراوی داعش لە عێراق کۆتایی هاتوە، بەڵام بە گوێرەی فەرماندە سەربازییەکانی سوپا ئەو رێکخراوە تائێستاش لە ناوچەکانی رۆژئاوای عێراق و چەند ناوچەیەکی دیکەی پارێزگای موسڵ و دیالە و سەڵاحەدین بونیان ماوە.