یەکێتی ئەورووپا رەزامەندی دەربڕی لەسەر کڕینی ڤاکسینی کۆرۆنا

دوا نوێکردنەوە: 2020-10-08 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

یەکێتیی ئەورووپا رەزامەندی دەربڕی لەسەر گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیای Janssen Pharmaceutica NVی بەلجیکی بە ئامانجی کڕینی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ ٢٠٠ ملیۆن کەس.

کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە دوای سەرکەوتنی ڤاکسینەکە لە قۆناغەکانی تاقیکردنەوەدا، بڕیاردراوە بۆ ٢٠٠ ملیۆن هاووڵاتی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا بکڕدرێت.

وڵاتانی یەکێتییەکە دەتوانن ڤاکسینەکان بۆ هاووڵاتییانی خۆیان بەکاربهێنن یاخود بیبەخشن بە وڵاتانی دیکە.

پێشتریش یەکێتیی ئەورووپا گرێبەستێکی بۆ کڕینی دەرمانی "Remdesivir" لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکی واژوو کردبوو کە لە چارەسەری پەتای کۆرۆنادا بەکاردەهێندرێت.

لە چەند رۆژی رابردووشدا بەهۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە وڵاتانی ئەورووپا کێشەی کەمی "Remdesivir" سەریهەڵدابوو.