بەغدا.. خۆپیشاندەرێك كوژرا و 10ی تریش برینداربوون

دوا نوێکردنەوە: 2020-01-17 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – بەشی هەواڵ میدیا عیراقییەكان بڵاویان كردەوە، لە شاری بەغدا گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەران هاتووەتە ئاراوە. ڕوونیشكراوەتەوە، لەسەر پردی (سنك) لە بەغدا گرژی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان دروستبووە بەهۆیەوە خۆپیشاندەرێك كوژراوە و 10ی تریش برینداربوون. ك.ج