خەندان-
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان پەیامێک ئاڕاستەی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق دەکات و رایدەگەیەنێت، "لە خوای گەورە داواکارم شیفای بەخێرتان بدا و تەندروستیتان بەرەو باشی بچێت".
لە هەواڵی تەندروستی جەنابتان دەپرسم و داواكارم لەخوای گەورە شیفای بەخێرتان بدا
كۆسرەت رەسوڵ، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە پەیامێکدا کە ئاڕاستەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراقی کردوە ئاماژەی بەوە داوە، "لە هەواڵی تەندروستی جەنابتان دەپرسم و داواكارم لەخوای گەورە شیفای بەخێرتان بدا‌و تەندروستیتان بەرەو باشی بچێ بۆ خزمەتی گەلی عیراق".
ئەوە لە کاتێکدایە نوسینگه‌ی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق ئاشکراشیکرد، شه‌وی چوارشەممە، عه‌لی سیستانی له‌كاتی رێكردندا به‌ربوه‌ته‌وه و قاچی وه‌رگه‌ڕاوه، به‌وهۆیه‌شه‌وه قاچی چه‌پی شكاوه. له‌ئێستاشدا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ قاچی ئه‌نجامدراوه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتو بوه، باری ته‌ندروستی جێگیره.
عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق له‌ساڵی 1930 له‌شاری مه‌شهه‌دی ئێران لە دایكبوهو له‌ئێستاشدا لەشاری نەجەف دادەنیشێت.