فراکسیۆنی نەوەی نوێ: رۆژی یەکشەممە فۆرمی رەتکردنەوەی خانەنشینی پڕدەکەینەوە

دوا نوێکردنەوە: 2020-01-17 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە لەگەڵ هاوڕێکانی فۆڕمی رەتکردنەوەی خانەنشینی پڕدەکەنەوە، دەشڵێت "نە خۆم بە پلەباڵا دەزانم، نە خۆم خانەنشین دەکەم".

لەدوای تەواوبونی ئەرکەکەم لە پەرلەمان، دەگەرێمەوە سەر کارەکەی پێشوم


کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی وەرگرتنی موچەی خانەنشینی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، "لەدوای تەواوبونی ئەرکەکەم لە پەرلەمان، دەگەرێمەوە سەر کارەکەی پێشوم لە نەخۆشخانەی ھیوا".

ئەوەشی خستوەتەڕو، "رۆژی یەکشەممە لەگەڵ ھاوڕێکانم لە پەرلەمان فۆرمی رەتکردنەوەی خانەنشینی پردەکەینەوە".

ئەوە لە کاتێکدایە رۆژی پێنجشەممە سەرەڕایی ناڕەزایی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکانی کۆمەڵ، نەوەی نوێ و یەکگرتو پەرلەمانی کوردستان پڕۆژەیاسایی چاکسازی پەسەند کرد.