چوار کەس بە چەقۆ هێرشدەکەنە گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ

دوا نوێکردنەوە: 2020-01-18 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، شەوی رابردو گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ لەلایەن چوار کەسەوە هێرشکراوەتە سەری و بریندارکراوە، بەهۆی سەختی برینەکەشیییەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە. 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، کاتژمێر 9:30 خولەکی شەوی رابردو بریندارێک بەناوی ( ٲ . ع . ق) تەمەن 20 ساڵ، پیشەی کاسب، دانیشتوی ناحیەی سەنگەسەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ، کە شوێنەواری چەقۆ بە جەستەیەوە هەیە و بەهۆی سەختی برینەکەشی بۆ سلێمانی بەڕێکراوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەوتەی ئەو گەنجە، چوار کەس لەناو ئۆتۆمبێلێک دابەزیون و بەچەقۆ هێرشیان کردوەتەسەر و کەسەکانیش ناسراون.

پۆلیسی راپەڕین باسی لەوەشکردوە، بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 413 فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارەکان دەرچوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە