خەندان-
محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ ینس ستولتنبێرگ، ئه‌مینداری گشتی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا و جه‌ختیان له‌سه‌ر پاراستنی سه‌روه‌ری و به‌رگریكردن له‌خاكی عێراق کردەوە.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ینس ستولتنبێرگ، ئه‌مینداری گشتی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) ئەنجامداوە و لەبارەی دوایین گۆڕانكاریه‌كانی بارودۆخی عێراق گفتوگۆیان کردوە.
هه‌ر به‌گوێره‌ی به‌یانامه‌كه، له‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنییه‌دا بارودۆخی عێراق و ناوچه‌كه تاوتوێكراوه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا گفتوگۆ له‌سه‌ر داهاتوی په‌یوه‌ندیه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژ به‌داعش له‌گه‌ڵ عێراق و شێوازی هه‌ماهه‌نگی هه‌ردولا كراوه.
محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، له‌سه‌ر گرنگی پاراستن و به‌رگریكردن له‌سه‌روه‌ری خاكی عێراق و دورخستنه‌وه‌ی ململانێكان له‌ناوچه‌كه.