خەندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی دیوانیه رایگه‌یاند، به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێك له‌ماڵێكدا، چوار هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی دیوانیه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویکردەوە، شه‌وی رابردو به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێكه‌وه له خانویه‌كی گه‌ڕه‌كی عروبه‌ی پارێزگای دیوانیه، چوار هاوڵاتی كه ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاماژەی بەوەشکردوە، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی به‌زوترین كات گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌یان داوه، به‌ڵام به‌هۆی زۆری ئاگره‌كه و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنیه‌وه نه‌توانراوه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌و هاوڵاتیانه رزگاربكرێن.
هه‌ر به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، ته‌رمی ئه‌و چوار هاوڵاتییه له‌ناوه‌ڕاستی ماڵه‌كه‌دا دۆزراونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی دیوانیه كراون به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر.