خەندان-
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق گفتوگۆکانی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا لەبارەی دەرکردنی هێزەکانی ئەو وڵاتە دەستپێکردوە، دەشڵێت، بڕیارەکە هەرێمی کوردستانی دەگرێتەوە.
بڕیاری دەركردنی هێزه بیانییه‌كان سیادیه و هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراق ده‌گرێته‌وه
لایه‌نی ئه‌مریكی هیچ كاتێكیان بۆ كشانه‌وه له عێراق دیارینه‌كردوه
5ی ئەم مانگە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبونی 168 پەرلەمانتاری فڕاکسیۆنی شیعەکان و بەبێ ئامادەبونی فراکسیۆنە کوردستانییەکان و زۆرینەی پەرلەمانتارانی سونە یاسای دەركردنی هێزە بیانیەكانی لەعێراق پەسەندكرد.
هیچ رهزامهندیهكمان له‌سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌هێزی وڵاتانی دیكه‌ی بیانی نیه
بەگوێرەی بڕیارەكەی پەرلەمان، بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق دوای ئەوە هات 3 ی ئەم مانگە قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس دوەمین کەسایەتی ناو حەشدی شەعبی لەلایەن فڕۆکەیەکی ئەمریکی بە ئامانج گیران و لەگەڵ هەشت کەسی دیکەدا کوژران، دوای ئەوەش ئێران لەسەر زاری بەرپرسانی باڵاوە بەڵێندا تۆڵە لە هێزەکانی ئەمریکا و ئەوانەش بکاتەوە کە دەستیان لە کوژرانی قاسم سولەیمانیدا هەبوە.
حكومەتی عێراق پابەند دەبێت بەهەڵوەشاندنەوەی ڕێكەوتننامەی ساڵی 2016ی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش كە بە مەبەستی هاوكاری واژۆی كردوە، هەروەها داواش دەکات هەمو ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی وڵاتانی بیانی لەعێراق كۆتایی پێ بهێندرێت و هێزە بیانییەكان لەسەر خاكەكەی بچنە دەرەوە و ڕێگە نەدرێت ئاسمانی عێراق بەویستی خۆیان بەكاربهێنن.
بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق دوای ئەوە هات سێی ئەم مانگە، قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس، دوەمین کەسایەتی ناو حەشدی شەعبی لەلایەن فڕۆکەیەکی ئەمریکی بە ئامانج گیران و لەگەڵ نۆ کەسی دیکەدا کوژران.