خەندان-
قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگەیاند، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌کانیان خواردنگه‌یه‌كیان داهخستوە.
قایمقامیه‌تی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سێی سه‌ربه‌لیژنه هاوبهشهكانەوەبههۆی پابه‌ندنه‌بونی به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به‌گشتی و ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری به‌تایبه‌تی، خوارده‌مه‌نی میلله‌ت له گه‌ڕه‌كی هوانه‌ی شاری سلێمانی داده‌خرێت.
له‌راپۆرتی لیژنه‌كه‌دا هاتوه، "خوارده‌نی میلله‌ت پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری نه‌بوه، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و سه‌رپێچیانه‌ی شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌وری رێكاره یاساییه‌كان دهكاتهوهم.
ئاماژەی بەوەشکردوە، مۆڵه‌تی كاركردنی له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌رنه‌گرتوه، نه‌بونی مۆڵه‌تی كار شوێنه‌كه روبه‌ڕوی داخستن ده‌كاته‌وه تا ئه‌وكاته‌ی مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرێت، بۆیه به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی خوارده‌مه‌نی میلله‌ت داده‌خرێت تا پابه‌ندی سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی كاركردن ده‌بێت.