بەهای دۆلار دابەزینی زیاتری بەخۆوەبینی

دوا نوێکردنەوە: 2020-01-18 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خه‌ندان-

ئەمڕۆ شەممە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە 121 هەزار 950 دینار.
 
هاوژین محه‌مه‌د، لە نوسینگەی كه‌لى كه‌ژان لە شەقامی سەیوان بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە 121 هەزار 950 دینار.

ئاماژەی بەوەشکرد، 100 یۆرۆ بە 132 هەزار دینارە، 100 پاوەن بە 157 ھەزار دینار، 100 لیرەی تورکی بە 22 ھەزار و 250 دینارە، 100 ھەزار تمەنی ئێرانیش بە 9 هەزار 250 دینارە.

نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار، 100 یۆرۆ بە 110 دۆلار و نرخی 100 پاوەندیش بە 129 دۆلارە.