ترەمپ لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لەعێراق لەگەڵ سەرۆک بەرهەم گفتوگۆ دەکات

دوا نوێکردنەوە: 2020-01-18 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان- 

چەند سەرچاوەیەکی باڵای ئەمریکا رایانگەیاند، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەشداری لە کۆنگرەی لوتکەی ئابوری جیهان لە داڤۆس دەکات و لەگەڵ د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق کۆدەبێتەوە، بۆ تاوتوێکردنی پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.

کەناڵی CBS Newsی ئەمریکی لەزاری بەرپرسانی باڵای ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، وا بڕیارە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەشداری بکات لە کۆنگرەی لوتکەی ئابوری جیهان لە داڤۆس لە سویسرا، لەوکاتەدا بەجیا کۆبونەوەی دوقۆڵی لەگەڵ چەند سەرکردیەکی وڵاتانی جیهاندا ئەنجامدات، لەنێوانیشیاندا د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق.

بڕیارە بەشداری بکەم لە کۆنگرەی لوتکەی سەرۆکەکانی وڵاتانی جیهان، لە داڤۆس، کۆمەڵێک سەرکردەی بێوێنە لەو کۆنگرەیەدا بەشداری دەکەن

 

16ی ئەم مانگە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ترەمپ رایگەیاند، "بڕیارە بەشداری بکەم لە کۆنگرەی لوتکەی سەرۆکەکانی وڵاتانی جیهان، لە داڤۆس، کۆمەڵێک سەرکردەی بێوێنە لەو کۆنگرەیەدا بەشداری دەکەن".
لەئێستادا لەناو حکومەتی ئەمریکادا تاوتوێی کۆبونەوەی ترەمپ لەگەڵ سەرۆک بەرهەم دەکرێت لە داڤۆس، لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق

 

کەناڵی CBS News باسی لەوەکردوە، لەئێستادا لەناو حکومەتی ئەمریکادا تاوتوێی کۆبونەوەی ترەمپ لەگەڵ سەرۆک بەرهەم دەکرێت لە داڤۆس، لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، کە لەدوای کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و بۆردومانکردنی بنکەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لەلایەن ئێرانەوە لەپەرلەمانی عراق بە "بەڵێ" دەنگی لەسەر درا.
ترەمپ چەندینجار رەتیکردوەتەوە هێزەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە و هەڕەشەی لە بەغدا کردوە بە سەپاندنی سزایەک کە پێشتر هاوشێوەی نەبوبێت

 

ترەمپ چەندینجار رەتیکردوەتەوە هێزەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە و هەڕەشەی لە بەغدا کردوە بە "سەپاندنی سزایەک کە پێشتر هاوشێوەی نەبوبێت"، ئەگەر هێزە ئەمریکییەکان ناچار بکرێن لەو وڵاتە بکشێنەوە.
کۆنگرەی داڤۆس، کۆبونەوەی ساڵانەی نوێنەرانی سیاسی و ئابوری وڵاتانی جیهانە، لە ساڵانی هەشتاکانەوە بەستنی ئەو کۆنگرەیە ساڵانە بەردەوامی هەیە

 

کۆنگرەی داڤۆس، کۆبونەوەی ساڵانەی نوێنەرانی سیاسی و ئابوری وڵاتانی جیهانە، لە ساڵانی هەشتاکانەوە بەستنی ئەو کۆنگرەیە ساڵانە بەردەوامی هەیە، بە یەکێک لەچالاکییە گەورەکانی نێودەوڵەتی دادەنرێت کە ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە سیاسی، پیاوانی کار، نوێنەری رێکخراوە گشتی و جیهانییەکان، نێوەنگیرە ئەکادیمییەکان، کەسایەتییە رۆشنبیرییەکان و سەرکردەکانی جیهان بەشدار دەبن تیایدا.