دوای چەندین مانگ لە سوتانی دارستانەکان، باران و زریان ئوسترالیا دەگرێتەوە

دوا نوێکردنەوە: 2020-01-18 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان- 

ئەمڕۆ شەممە باران و زریانێکی بەهێز کەناراوەکانی ئوسترالیای گرتەوە، ئەمە لەکاتێکدا بو نزیکەی 100 دارستانی ئەو وڵاتە بەردەوام دەسوتان.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، بەیانی ئەمڕۆ شەممە  لە ویلایەتی ڤیکتۆریا، نیوساوز ویل و کۆنیزلاند، باران و زریانێکی بەهێز داباری، ئەوەش لە پاش ئەوەدێت ئەو ویلایەتانە بەهۆی سوتانی دارستانەکانیانەوە تا ئێستا 29 کەس تیایدا گیانیان لەدەستداوە.

بەهۆی لافاوی زریانەکەوە رێگەی سەرەکی ویلایەتی کۆنیزلاند داخراوە، هەندێک ناوچەی نیشتەجێبونیش لەناو ئاوی لافاوەکەوە ژێرئاو کەوتون

 

بەهۆی لافاوی زریانەکەوە رێگەی سەرەکی ویلایەتی کۆنیزلاند داخراوە، هەندێک ناوچەی نیشتەجێبونیش لەناو ئاوی لافاوەکەوە ژێرئاو کەوتون.
رێژەی ئەو بارانەی کە ئەمڕۆ لەو ویلایەتانە باری سی هێندەی تێکڕای مانگانەی بارانبارینی ئەو ناوچانە دەبێت

 

رێژەی ئەو بارانەی کە ئەمڕۆ لەو ویلایەتانە باری سی هێندەی تێکڕای مانگانەی بارانبارینی ئەو ناوچانە دەبێت.

لەلایەن خۆیەوە خزمەتگوزاری ئاگرکوژێنەوەی نیوساوز زیڵز لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، "بەهۆی بارانەکەوە لە 75 ناوچە ئاگری دارستانەکان کوژاونەتەوە، بەڵام هێشتا لە 25 ناوچەی دیکە سوتای دارستانەکان بەردەوامە".

لەمانگی سێپتەمبەری ساڵی  رابردو 2019ەوە، بەهۆی وشکە ساڵییەوە ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکانی ئوستورالیا کەوتوەتەوە، لەئەنجامدا زیاتر لە 100 هەزار ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشەی ئەو وڵاتە سوتاوە، بەهۆیەوە بەسەدان ملیۆن ئاژەڵ گیانیان لەدەستداوە، لەنێوانیاندا 25 هەزار کولای تێدایە.