حكومەتی عیراق: بڕیاری دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە

دوا نوێکردنەوە: 2020-01-18 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەشی هەواڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری دەركردنی هێزە بیانییەكان هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە، ڕەتیشدەكاتەوە لەو بارەیەوە هەرێم كێشەی هەبێت. ئەمڕۆ شەممە، عەبدولكەریم خەڵەف وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق، بە ئاژتنسی (العراقیە)ی فەرمی ڕاگەیاند”لایەنی ئەمریكا كاتێكی دیاریی نەكردووە بۆ چوونەدەرەوەی هێزەكانی، بڕیاری دەركردنی هێزە بیانییەكانيش، بڕیارێكی سەروەرییە و هەموو خاكی عیراق […]