خەندان-
سه‌عید به‌گ میری ئێزیدیانی عێراق و جیهان نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق ده‌كات و هیوای زو چاكبونه‌وه‌ی بۆ ده‌خوازێت.
به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی باڵای رۆحانی ئیزیدی وسه‌رجه‌م هاوڵاتیانی ئێزیدیانی عێراق و جیهانه‌وه، له‌خودا داواكارین شیفای به‌په‌له‌تان بۆ بنێرێت
میری ئێزیدیانی عێراق و جیهان له‌نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی عه‌لی سیستانی كردوه رایگه‌یاندوه، به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی باڵای رۆحانی ئیزیدی وسه‌رجه‌م هاوڵاتیانی ئێزیدیانی عێراق و جیهانه‌وه، له‌خودا داواكارین شیفای به‌په‌له‌تان بۆ بنێرێت و هیوای زوچاكبونهوهتان بۆ ده‌خوازین."
سه‌عید به‌گ ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، سیستانی پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌ناو ئێزیدیانی جیهان هه‌یه‌و رۆڵی گه‌وره‌ی له‌دۆسیه‌ی ئێزیدیه‌كان بینیوه به‌تایبه‌ت له‌شه‌ڕی دژ به‌تیرۆرستانی داعش".
سیستانی پیاوێكی ئاشتیخوازی خۆشه‌ویسته له‌لای هه‌موان
هاوكات سیستانی به‌پیاوی ئاشتی و خۆشه‌ویستی هه‌موان وه‌سفده‌كات و ده‌ڵێت: پیاوێكی ئاشتیخوازی خۆشه‌ویسته له‌لای هه‌موان".
نوسینگه‌ی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق بڵاویكرده‌وه، شه‌وی 15ی ئه‌م مانگه، عه‌لی سیستانی له‌كاتی رێكردندا به‌ربوه‌ته‌وه‌و قاچی وه‌رگه‌ڕاوه، به‌وهۆیه‌شه‌وه قاچی چه‌پی شكاوه، دوێنێش نهشتهریهكی بۆ ئه‌نجامدرا.