شۆفێرانی دەروازەی مەرزی پەروێزخان مانگرتنیان لەکارەکانیان راگەیاند

دوا نوێکردنەوە: 2020-01-18 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان- نیگار عومەر 

شۆفێرانی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان، مانگرتنیان راگەیاند و دەروازەکەیان بەڕوی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و جوڵەی بازرگانیدا داخست.

حەمەی حەمەئەمین کەلاری، نوێنەری شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانی پەروێزخان، بەخەندا-نی راگەیاند "ئەمڕۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان دژی رایینەکردنی کاروبارەکانیان لە دیوی ئێران، مانگرتنیان راگەیاند و دەروازەکەیان بەڕوی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و جموجۆڵی بازرگانیدا داخست".

ئاماژەی بەوەشکرد، "پاش مانگرتنی شۆفێران وەک شاندێکی حکومەتی هەرێم سەدانی بەرپرسانی مەرزەکەمان کردوە و لە دیوی ئێران و بەڵێنیی چارەسەرکردنی گرفتەکانیان پێداوین".

هاوکات شەرمین عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان بەخەندان-ی رایگەیاند سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەیانن.