خەندان-
به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، هەفتەی داهاتو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان دەکات دو نوسینگه‌ی وەزارەتەکە له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی دەکاتەوە.
سالار عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی سلێمانی به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاند، رۆژانه زیاتر له 150 هاوڵاتی سلێمانی، هه‌ڵەبجه، راپه‌رین، گه‌رمیان و كه‌ركوك سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كه‌ن و له فەرمانگەی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌تی هه‌رێم نوسراوه‌كانیان بۆ واژۆ ده‌كرێت، دواتر سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن، بەوەش گرفتێکی زۆر بۆ هاوڵاتیان دێتەپێشەوە لە جێبەجێکردنی مامەڵەکانیان.
ئاماژەی بەوەشکرد، "دوای واژۆكردنی بەڵگەنامەیەکی هاوڵاتیان لە نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی کوردستان دواتر بۆ ناوچه‌ی ساڵحیه بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، هه‌ندێكجاریش به‌هۆی نه‌بونی دیكۆمێنتێك لهنوسراوهكانیان دوباره ده‌گه‌ڕێنه‌وه سلێمانی".
توانیمان ره‌زامه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی عێراق وه‌ربگرین بۆ كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیه‌ك له سلێمانی
دو هه‌فته به‌ر له‌ئێستا شاندێک له‌به‌غداوه سه‌ردانی سلێمانیان كرد‌و باره‌گایه‌كیان به‌كرێ گرت و له‌ئێستاشدا شاندێک له‌سلێمانیه و سه‌رقاڵی دابینكردنی پێداوستیهكان
"خزمه‌تگوزاریه‌كه بۆ هه‌مو هاوڵاتیانە بۆیه له شاری هه‌ولێریش هه‌مان نوسینگه ده‌كرێته‌وه
ئەوەشی خستەڕو، "هاوڵاتیانی كه‌ركوك و خانه‌قین و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش ده‌توانن كاروباره‌كانیان له‌سلێمانی و هه‌ولێر ئه‌نجامبده‌ن".