دانانی پێوەری زیرەكی كارەبا بەهۆی بارانەوە ڕاگیرا

دوا نوێکردنەوە: 2020-01-18 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەشی هەواڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە باران كارەكانی ئەمڕۆی پێوەری زیرەكی ڕاگرت. بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێی ئەو پلانەی دانرابوو، ئەمڕۆ شەممە ۱۸/ ۱/ ۲٠۲٠ تیمەكانی بەستنی پێوەری زیرەك لە هەردوو گەڕەكی ( فەرمانبەران و هەواری شار) كاریان دەكرد. ڕاشیگەیاند، بەڵام بەهۆی بارانبارینی زۆر نەتوانرا كارەكانی ئەو دوو […]