ڕۆژی شەممە 18ـی 1ـی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ستیف فەگین باڵیۆزی ئەمەریكا لە هەولێر كرد. لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا. پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو.