خەندان-
روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌ئه‌نجامی بۆردومانێكی فرۆكه جه‌نگیه‌كانی روسیا له‌باكوری رۆژئاوای سوریا پێنج كه‌س كوژران كه چوار كه‌سیان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن.
روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ لە راپۆرتێک‌دا بڵاویکردەوە، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی روسیا له گوندی باله-ی سه‌ر به‌پارێزگای حه‌له‌بی رۆژئاوای ئیدلب بۆردومانێكیان ئه‌نجامداوه‌و به‌وهۆیه‌وه پێنج كه‌س كوژراون كه چوار كه‌سیان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن.
ماوه‌ی زیاتر له‌مانگێگه هێرشی سوپای روسیا بۆسه‌ر ئیدلب ده‌ستیپێكردوه و به‌وهۆیه‌شه‌وه هه‌زاران كه‌س ئاواره بون.
سوریا لە ساڵی 2011 ەوە لە جەنگی ناوخۆییدایەو تا ئێستا هەزاران هاوڵاتی لەو وڵاتە کوژراون و برینداربون سەدان هەزاری دیکەش ئاوارەبون.