نەتەوە یەکگرتوەکان هۆشیاری دەدات لەبارەی راگرتنی بەرهەمهێنانی نەوتی لیبیا

دوا نوێکردنەوە: 2020-01-18 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان -             

نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان لە لیبیا نیگەرانی قوڵی خۆی لەبارەی راگرتنی بەرهەمهێناتی نەوتی لیبیا دەربڕی و هۆشیاریشیدا، "باجی ئەو کارە دەکەوێتە سەر شانی گەلی لیبیا".

راگرتنی بەرهەمهێنانی نەوتی لیبیا، دەبێتە هۆی خراپترکردنی رەوشی ئابوری ئەو وڵاتە

غسان سەلامە، نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان لە لیبیا لە راگەیەنراوێکدا لەپێگەی تایبەتی خۆی نەتەوە یەکگرتوەکان لەتۆری کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، "راگرتنی بەرهەمهێنانی نەوتی لیبیا، دەبێتە هۆی خراپترکردنی رەوشی ئابوری ئەو وڵاتە، کە لەبنەڕەتدا خۆی شێواوە".
باجی ئەو کارە دەکەوێتە سەر شانی گەلی لیبیا، کە داهاتی تەواوەتییان پشتی بە هەناردەکردی نەوتی وڵاتەکەیان بەستوە

هۆشداریشیدا، "باجی ئەو کارە دەکەوێتە سەر شانی گەلی لیبیا، کە داهاتی تەواوەتییان پشتی بە هەناردەکردی نەوتی وڵاتەکەیان بەستوە".

نەتەوەیەکگرتوەکان لە لیبیا داوای لە هەمو لایەنە ناکۆکەکانی لیبیا کرد، بەوپەڕی تواناوە دان بەخۆیاندا بگرن، لەکاتێکدا کە دانوستانەکان لەبارەی "قەیرانە درێژ مەوداکەی لیبیا" بەردەوامە، جەختیشیکردەوە، پێویستە پارێزگاری لە سەلامەتی گیانی هاوڵاتیانی لیبیا و دامەوزاوە نەوتییە نیشتیمانییەکانی لیبیا بکرێت".

هاوکات هیوای خواست لەماوەی چەند رۆژێکی کەمدا، دوبارە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە رۆهەڵاتی لیبیا بکەوێتەوەکار.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ گروپێک چەکداری سەر بە سوپای نیشتیمانی لیبیا هەڵیانکەتایە سەر بەندەری هەناردەکرنی زەیتونە لە رۆژهەڵاتی لیبیا، هەناردەکرنی نەوتی ئەو بەندەرەیان راگرت.

لەوبارەیەوە ئەحمەد میسماری، وتەبێژی هێزەکانی خەلیف حەفتەر، فەرماندەی سوپای نیشتیمانی لیبیا رایگەیاند، "داخستنی ئەو بەندەرە بەتەواوەتی کاری بزوتنەوەی جەماوەری بوە، لەئێستادا ئەرکی ئێمە ئەوەیە داواکاری گەل جێبەجێبکەین".