له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارى كوردستان داوایه‌ك ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كه‌ن

دوا نوێکردنەوە: 2020-10-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

سه‌باره‌ت به‌ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئاماژه‌ نه‌كردن به‌ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارى كوردستان داواى هه‌موار كردنه‌وه‌ى یاساكه‌ ده‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ى وه‌كو بازنه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ نه‌ناساندووه‌.

له‌ یاداشتى په‌رله‌مانتاراندا كه‌ ئاراسته‌ى فراكسیۆنه‌كانی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان كراوه‌و تیایدا هاتووه‌، لەدانیشتنی ڕۆژی ۱٠/۱٠/۲٠۲٠ دەنگتاندا لەسەر پاشکۆى پێشنیازى لێژنەی یاسایی تایبەت بە دابەشکردنى بازنەى هەڵبژاردنەکان لەسەرجەم پارێزگاکانى عێراق بەپێى کۆتاى ئافرەتان.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، پەرلەمانی کوردستانیش لە دانیشتنى نائاسایی ژمارە (۲) رۆژى٥/۲/۲٠۱٥ هەڵەبجەى وەک پارێزگا ناساندوە و یاساى ژمارە(۱)ى ساڵى (۲٠۱٥ )ى دەرکردووە و یاساى ئیدارەى پارێزگاى هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستان_عێراق.

ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ راشگه‌یاندووه‌، لەبەرئەوە ئێمە ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران لە پەرلەمانى کوردستان داوا لە بەڕێزتان دەکەین کە هەموارى ئەوپێشنیازەى رۆژى۱٠/۱٠/۲٠۲٠ بکەنەوەو ئەو مافە دەستورى و یاساییە بگەرێننەوە وهەڵەبجەش وەک پارێزگایەکى سەربەخۆ ئەژماربکەنەوەو بیکەنە خاوەن بازنەیەکى هەڵبژاردنى سەربەخۆى خۆى.

_هاوپێچ لیستی ناوى پەرلەمانتاران.
لیستی ناوى پەرلەمانتاران:-
ئومێد خۆشناو : فراکسیۆنى پارتى
زیاد جەبار : فراکسیۆنى یەکێتى
گوڵستان سعید : فراکسیۆنى گۆران
شێرکۆ جەودەت :فراکسیۆنى یەکگرتوو
جەنان جەبار :فراکسیۆنى مەسیحی
لیزا فەلەکەدین کاکەیی :فراکسیۆنى پارتى
سەرچنار ئەحمەد: فراکسیۆنى یەکگرتوو
سەرکۆ ئازاد گڵاڵی:فراکسیۆنی یەکێتی
مەلا هەورامان گەچێنەیی:فراکسیۆنی کۆمەڵ
جەلال محمد:فراکسیۆنی گۆڕان
ڕۆژان سلیڤانەیی:فراکسیۆنی پارتی
شادى نەوزاد: پەرلەمانتارى سەربەخۆ
لوقمان حمد حاجى:فراکسیۆنی یەکێتی
هەلز بۆتانی:فراکسیۆنی یەکگرتوو
راهی رەهبەر ئیبراهیم:فراکسیۆنی یەکێتی
شاخەوان رەئوف بەگ:فراکسیۆنی گۆڕان
ئیسماعیل سگێری: فراکسیۆنی یەکگرتوو
گولیزار رەشید سندى:فراکسیۆنی پارتی
فەیسەڵ عەباس عەوڵا:فراکسیۆنی یەکێتی
روپاک ئەحمەد وەرتی:فراکسیۆنی کۆمەڵ
رزگار شەهید محمد فراکسیۆنی گۆڕان
زێدان برادۆستی: فراکسیۆنی پارتی
رۆژان شەهید حەمە رەش:فراکسیۆنی یەکێتی
زانا مەلا خالد:فراکسیۆنی پارتی
شیرین ئەمین:فراکسیۆنی گۆڕان
عەباس فەتاح:فراکسیۆنی یەکێتی
شوان زرارى:فراکسیۆنی پارتی
سەلمە فاتح:فراکسیۆنی یەکێتی
حیکمەت گەودا: فراکسیۆنی پارتی
مەلا ناسر:فراکسیۆنی یەکێتی
هێرش فەقێ حەسەن:فراکسیۆنی یەکێتی
بەڵێن ئیسماعیل:فراکسیۆنی گۆڕان
گۆران عومەر : فراکسیۆنی گۆڕان
هیمدات سەباح بیلال:فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی
ابوبکر هەڵەدنی:فراکسیۆنی یەکگرتوو
: محى الدین حسن:فراکسیۆنی ئازادی
بدریە ئیسماعیل:فراکسیۆنی کۆمەڵ
ئەرشەد لۆلانی:فراکسیۆنی پارتی
کاروان گەزنەیی فراکسیۆنی یەکێتی
جەمال هەروتی فراکسیۆنی یەکێتی
سەعیدهەرکی فراکسیۆنی پارتی
زکری زێباری فراکسیۆنی یەکێتی
ڕێڤینگ هروری فراکسیۆنی پارتی
محەمەد سەعدەدین:پارتی گەشەپێدانی تورکمانی
سەباح زێباری:فراکسیۆنی پارتی
ئاشنا عەبدوڵا:فراکسیۆنی گۆڕان
بەختیار موسلمین:فراکسیۆنی پارتی
سارا چاوشلی:گەشەپێدانی تورکمانی
گەلاوێژ سیان: فراکسیۆنی پارتی
پێشەوا هەورامانی:فراکسیۆنی پارتی