لەنێو میوەجاتەكان، مۆز بە پاشای میوە ناسراوە، پێكهاتەیەكی كاریگەرو سەرچاوەیەكی گەورەی پۆتاسیۆمی پێویستە بۆ لەش. توێكڵی مۆز بەسوودە بۆ كوالێتی پێست و باشتركردنی گرفتەكانی، ئەمەش بەهۆی بوونی چەندین ڤیتامین و كانزای بەنرخ. باشترین پێكهاتەی خۆراكی كەدەوڵەمەندە بەریشاڵ هاوكات چەندین دژە ئۆكسانی تێدایە بۆ باشتركردنی تەندروستی لەش. باشترین كات بۆ خواردنی مۆز بەمەبەستی دابەزاندنی كێش، لەبەیانیاندایە […]