ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هاوكاری 1000 خێزانی كه‌مده‌رامه‌تی موسڵ ده‌كات

دوا نوێکردنەوە: 2020-01-19 00:00:00 - سەرچاوە: خواکوڕك

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هاوكاری 1000 خێزانی كه‌مده‌رامه‌تی شاری موسڵی كرد. نوسینگه‌ی موسڵی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی كوێت، 1000 پارسێلی خۆراكی به‌سه‌ر خێزانه‌ هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كانی شاره‌كه‌دا دابه‌ش كرد. بڕیاریش وایه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو 1000 پارسێلی خۆراكی دیكه‌ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێكی تر له‌ خێزانه‌ كه‌مده‌رامه‌ته‌كانی شاره‌كه‌دا دابه‌شبكرێت.