نوسینگەی عەبدولمەدی: هاتوچۆی رۆژانە بۆ ناوچەی سەوز ئاسایی دەکرێتەوە

دوا نوێکردنەوە: 2020-01-19 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، رۆژانە بۆ ماوەی حەوت کاتژمێر هاتوچۆ بۆ ناوچەی سەوز دەکرێتەوە و رێوشوێنەکەش تاوەکو کردنەوەی ئاسایی بونەوەی دۆخەکە بەردەم دەبێت.


محەمەد حەمید بەیاتی، سکرتێری سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، "لە ئێستادا رۆژانە  و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک دەگای ناوچەی سەوز لە ناوەڕاستی بەغدا بەروی هاتوچۆی هاوڵاتیاندا دەکرێتەوە".

رۆژانە لە کاتژمێر شەش تاوەکو کاتژمێر 10ی بەیانی و لە کاتژمێر دو تاوەکو پێنجی ئێوارە هاتوچۆ


رونیشیکردوەتەوە، "بە گوێرە خشتەیەک رۆژانە لە کاتژمێر شەش تاوەکو کاتژمێر 10ی بەیانی و لە کاتژمێر دو تاوەکو پێنجی ئێوارە هاتوچۆ بەروی هاتوچۆدا دەکرێتەوە".

سکرتێری سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەشی خستوتەڕو، ئەو رێکارە تاوەکو کردنەوەی تەواوەتی دەروازەکانی ناوچەی سەوز بەروی هاتوچۆی هاوڵاتیاندا بەردەوام دەبێت.

ئەوە لە کاتێکدایە دەروازەکانی ناوچەی سەوز کە زۆرینەی بارەگاکانی حکومەتی عێراق و باڵیۆزخانەی وڵاتانی تێدایە لەسەرەتای خۆپیشاندانەکانی مانگی تشرینی یەکەمەوە بەروی هاتوچۆی هاوڵاتیاندا دخراون و رێوشوێنێکی ئەمنی بەرچاو گیراوەتەبەر.