بەوێنە..شەڕڤانێكی سەیدسادقی شەهید كرا

دوا نوێکردنەوە: 2020-01-19 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك-بەشی هەواڵ   بەهۆی بەردەوامی پێكدادانەكانی نێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات و سوپای توركیا و هاوپەیمانەكانی بە بەردەوامی شەڕڤان و هاوڵاتیانی سڤیلی كوردستان دەبنە قوربانی. بەپێی زانیارییەكانی گەیشتوو بە (خەڵك) شەڕڤانێكی دیكەی سەیدسادقی لە ڕۆژئاوای كوردستان شەهیدكراوە. هەر بەپێی زانیارییەكان، شەڕڤانەكە ناوی “نێچیر باباتاهیر باباعەلی قەڵبەزە”ییە و “نازناوی هەڤاڵ شاهۆ لەشكر”بووە. س.ع