لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا 5 هاوڵاتی بوونە قوربانی

دوا نوێکردنەوە: 2020-01-19 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك-بەشی هەواڵ بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەرین ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە ٥ هاوڵاتی بریندار بوون. بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەرین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕووداوێكی هاتووچۆ لەجۆری وەرگەران لەسەر ڕێگای سەرەكی ڕانیە -دووكان ڕوویدا، كە تیۆتا هایلوكسیك وەڕگەراو و لە ئەنجامدا ٥ هاوڵاتی بریندار بوون. ئاشكراشیدەكات، ڕووداوەكە بەهۆی تیژڕەویی و خراپی كەشوهەواوە ڕوویداوە. س.ع […]