وەزیری کارەبا: کار بۆ چاککردنەوەی هەردو وێستگەی کارۆئاوی دوکان و دەربەندیخان دەکرێت

دوا نوێکردنەوە: 2020-01-19 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیارە بەمنزیکانە تیمەکانی وەزارەت بەهاوکاری کۆمپانیا پسپۆرەکانی تایبەت بە کاری چاککردنەوەی یەکەکانی وێستگە کارۆئاوییەکان دەست بەکارەکانی چاککردنەوە لەهەردو وێستگەی بەنداوی دوکان و دەربەندیخان بکەن.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئەندازیار کەمال محەمەد لەگەڵ بریکارو راوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتی کارەبا کۆبوەوە و باسی لە گرفت و کێشانە کرد کە لەچەند هەفتەی رابردودا روبەڕوی سێکتەری بەرهەمهێنان و دابەشکردنی کارەبا بوەتەوە، بەهۆی هەڵکشانی خێرایی خواستی کارەبا.

بەمنزیکانە تیمەکانی وەزارەت بەهاوکاری پسپۆرەکانی تایبەت بە کاری چاککردنەوەی یەکەکانی وێستگە کارۆئاوییەکان دەست بەکارەکانی چاککردنەوە لەهەردو وێستگەی بەنداوی دوکان و دەربەندینخان دەکەن

 

ئاماژە بەوەشکراوە، تەوەرێکی کۆبونەوەکە تایبەت بو بەچارەسەرکردنی یەکەکانی هەردو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان، لەمروەوە بڕیارە بەمنزیکانە تیمەکانی وەزارەت بەهاوکاری کۆمپانیا پسپۆرەکانی تایبەت بە کاری چاککردنەوەی یەکەکانی وێستگە کارۆئاوییەکان دەست بەکارەکانی چاککردنەوە لەهەردو وێستگەی بەنداوەکە بکەن.

ئەوەش خراوەتەڕو، وەزیری کارەبا گوێبستی بەڕێوەچونی کارەکانی جێبەجێکردنی هەردو پرۆژەی سکادا و دانانی وێستگەیەکی 165 مێگاواتی کارەبا بو لەسەرقەڵا لە ئیدارەی گەرمیان، بۆ ئەم مەبەستە هەرسێ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرهەمهێنان و گواستنەوەو کۆنترۆڵی کارەبای راسپارد بۆ سەرپەرشتیکردن و رێکخستنی لایەنی تەکنیکی و هونەری تاوەکو لەدوای تەواوبونی دانانی وێستگەکە کە بڕیارە 8 مانگ بخایەنێت.

پێویستە سەرجەم کۆمپانیاکانی کارەبا پابەندی مەرج و رێنماییەکانی وەزارەت بن و هەروەک چۆن وەزارەتی کارەبا کارئاسانی و هاوکاریی هەموو کۆمپانیاکان دەکات 

 

وەزیری کارەبا ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە سەرجەم کۆمپانیاکانی کارەبا پابەندی مەرج و رێنماییەکانی وەزارەت بن و هەروەک چۆن وەزارەتی کارەبا کارئاسانی و هاوکاریی هەموو کۆمپانیاکان دەکات هەرواش لێپرسینەوەی توندیان ئاڕاستە بکات لەکاتی کەمتەرخەمی و بوونی هەر کەموکورتیەک.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕو، تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە تایبەت بو بە پرۆژەی وێستگەی هەڵمی خەبات کە وەزارەت توانی لەماوەی رابردودا 200 مێگاوات کارەبای لێ بەرهەمبهێنێت و بڕیاریشە بەمنزیکانە کۆمپانیا جێبەجێکارەکانی وێستگەی خەبات پرۆژەکە رادەستی وەزارەتی کارەبا بکەن.