خەندان-
له‌لایه‌ن هێزێكی گه‌وره‌ی ئه‌منیه‌وه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ژماره‌یه‌ك له‌چالاكوانی خۆپیشاندانه‌كانی پارێزگای موسهننایان ده‌ستگیركرد.
له‌لایه‌ن هێزێكی گه‌وره‌ی ئه‌منیه‌وه، هه‌ریه‌ك له شه‌هید عێراقی و فازڵ عه‌باس حجێمی و عادل رماح و ژماریه‌ك چالاكوانی دیكه‌ی خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستگیركراون
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌پارێزگای موسه‌ننا رایگه‌یاند، " له‌لایه‌ن هێزێكی گه‌وره‌ی ئه‌منیه‌وه، هه‌ریه‌ك له شه‌هید عێراقی و فازڵ عه‌باس حجێمی و عادل رماح و ژماریه‌ك چالاكوانی دیكه‌ی خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستگیركراون".
سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوه‌كان ره‌وانه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری كراون به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی:" سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوه‌كان ره‌وانه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری كراون به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه."
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شكردوه كه ئه‌و رێوشوێنه ئه‌منیانه‌ی كه ئه‌مڕۆ گیراونه‌ته‌به‌ر، بۆئه‌وه‌یه كه رێگری له‌فراوانبونی زیاتری خۆپیشاندانه‌كان بگیرێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی عێراقه‌وه له له‌كۆتایی مانگی 10ی ساڵی ڕابردو، زیاتر له 500 كه‌س له‌خۆپیشانده‌ران و چالاكوانانی مه‌ده‌نی و هێزه ئه‌منیه‌كان كوژراون، هاوكات زیاتر له 22 هه‌زار كه‌سیش برینداربون".
هاوكات مافی مرۆڤ ئاشكرایكردوه، له‌سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانه‌وه زیاترله 30 چالاكوانی مه‌ده‌نی كوژراون.