وەزیری پێشمەرگە: پڕۆسەی بەدامەزراوەیی كردنی هێزەكانی پێشمەرگە بەئاڕاستەیەكی دروست هەنگاو دەنێت

دوا نوێکردنەوە: 2020-01-19 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – بەشی هەواڵ وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پڕۆسەی بەدامەزراوەیی كردنی سەربازیانەی هێزەكانی پێشمەرگە بەرەو ئاڕاستەیەكی دروست هەنگاو دەنێت، دەشڵێت: “پشتیوانی هەر هەوڵێكین بەو ئاڕاستەیە”. نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەك شەممە 19/1/2020 بەچاودێری و ئامادەبوونی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، سەربەست لەزگین، […]