ئیسرائیل سیستمێكی بەرگری ژێرزەمینی لەنێوان سنوری لوبنان و خاكەكەی بنیاددەنێت

دوا نوێکردنەوە: 2020-01-19 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

بەدرێژایی سنوری نێوان ئیسرائیل و لوبنان، سوپای ئیسرائیل سیستمێكی بەرگری ژێرزەمینی بنیاددەنێت، كە تایبەتە بە خۆپارێزی لە چالاكییە دەنگیی و زەمینلەرزەكان.

تایبەتە بە سنورداركردنی چالاكییە دەنگییەكان و زەمینلەرزە


جۆناسان كۆنریكۆس، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند "ئەو پڕۆژە ژێرزەمینییە تایبەتە بە سنورداركردنی چالاكییە دەنگییەكان و زەمینلەرزە، سیستمەكە بە مەبەستی سیستمە بەرگرییەكانی دیكەش بەكاردەهێنرێت".

ئەو راگەیەندراوە لەكاتێكدایە ساڵی رابردو زنجیرەیەك راڕەوی ژێرزەمینی لەو ناوچەیە بەئامانجگرت و خاپوریكرد، بەهانەی ئەنجامدانی ئەو كارەش ئەوەبو كە حزبوڵای لوبنانی بە مەبەستی كاری تێكدەرانە لەنێوان هەردو وڵات بنیادی ناوە.

رێكەوتی 3ی كانونی دوەمی ئەمساڵیش، پاش كوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لەلایەن ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاوە، حزبوڵا پەیمانیدا بە تۆڵەسەندنەوە و توێژەران ئاماژە بەوەدەكەن ئەو هەنگاوەی ئیسرائیل بە مەبەستی پارێزگاری پێشوەختە لە خود.