دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-08 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

ئەمڕۆ دابەشكردنی موچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات و یەكەم وەزارەتیش وەزارەتی پێشمەرگە موچە وەردەگرێت. بەپێی زانیارییەكان ئەمڕۆ یەكشەممە موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەشدەكرێت. دابەشكردنی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەبێتە دەیەم مووچەی فەرمانبەران لە دوای لابردنی پاشەكەوتی مووچەوە. پێشتریش وەزیری دارایی هەرێم، دڵنیایی دابووە فەرمانبەران، كە 30 رۆژ جارێك موچەی فەرمانبەران دابەش دەكرێت و هیچ گرفتێك لە دابەشكردنی موچەدا نییە. هاوكات رۆژی پێنج شەممەی رابردویش وەزارەتی دارایی لە رونكردنەوەیەكیدا رایگەیاند، ‘پێتان ڕادەگەیەنین، سەرباری ئەوەی كە مووچە نەدراوەكان و پاشەكەوتەكانی مووچەش هەرچەندە لەسەردەمی ئەم كابینەیەدانەبووە، بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی و ئابووری بەرپرسیاریەتی هەموویان لە ئەستۆ دەگرێت”.