موقتەدا سەدر رایدەگەیێنێت، پێویستە پەلە بکرێت لە دیاریکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران کە جێگەی مشتومڕ نەبێت و ئاماژە بەوەشدەکات، نابێت حەشدی شەعبی بخزێنرێتە نێو بەرپەرچدانەوەی خۆپیشاندەران. موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا جەخت لەوە دەکاتەوە، پێویستە پەلە بکرێت لەوەی کەسێک دیاریبکرێت کە جێگەی مشتومڕ نەبێت و پێشکەش بە سەرۆککۆمار بکرێت تاوەکو بۆ […]