ھەولێر-KDP.info- پەرلەمانی کوردستان بە فەرمی ڕەوانەکردنی پڕۆژەیاسای چاکسازی لە خانەنشینیی مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازەکانی دیکەی بۆ سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان راگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان یاسای چاکسازی رەوانەی سهرۆكایهتی ھەرێمی کوردستانی کرد.
ھەر لەو چوارچێوەیەدا پهرلهمانى كوردستان بڵاوى كردۆتهوه كه بەپێی ھەردوو ماددەکانی ٩٤ و ٩٥ لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ھاتووە، دەبێت یاسا و بڕیارەکان، لە ماوەی(١٥) پازدە ڕۆژدا، لە ڕێکەوتی پەسەندکردنیانەوە، بنێردرێن بۆ سەرۆکایەتی ھەرێم، بەمەبەستی دەرچوواندنیان. ئەگەر سەرۆکایەتی ھـەرێم، لـە مـاوەی ئـەو ١٥ پـازدە ڕۆژەدا، بـە پێـی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٠٥ی ھـەموارکراو، یاسـا یان بڕیارەکەی بەشێوەیەکی گشتی یان بەشێک ڕەتکـردەوە، لەو کاتە دەبێ لیژنەی تایبەتمەند لە ماوەی (١٥) پازدە ڕۆژدا ڕاپۆرتی خـۆی بنووسێت، پاشان لە یەکەمین دانیشتین دوای تەواوکردنی ڕاپۆرتەکە دێتـە نـاو پەرلەمان و بریاری پەرلەمان لەوبارەوە یەکلاکـەرەوە دەبێـت، یـان ڕای سەرۆکی ھەرێم وەردەگرێت و ڕاپۆرتی لیژنەی تایبەتمەند تـاوتوێ دەکرێت یان بەدەنگی زۆرینەی ئەندامان پێداگریی لەسەر ڕای خـۆی دەکـات و ئـەم جارەش ڕای پەرلەمان رەتناکرێتەوە.
جێی ئاماژەیە، یاسای چاکسازی لەخانەنشینی مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی تر، لەدانیشتنی ژمارە (١٥)ی ئاسایی خولی پایزە لە ساڵی یەکەمی خولی پێنجەمی ھەڵبژاردن رۆژی پێنجشەمە ١٦/١/٢٠٢٠، بەدەنگی ٨٩ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان پەسندکرا.
فایزه كۆیی