دیجیتاڵ میدیاى سپێده
له‌سه‌ر ڤایرۆسى كۆرۆنا ته‌ندروستی راپه‌رین هۆشدارى ده‌داته هاوڵاتیان و رایده‌گه‌یه‌نێت: ڤایرۆسی نه‌گریسی كۆرۆنا بوه‌ته مه‌ترسیه‌كی هاوبه‌ش له‌سه‌ر هه‌موان و بێ ره‌حمانه كه‌وته چنینه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئازیزان له‌گشت ته‌مه‌ن و ره‌گه‌ز و چین و توێژێك.
له‌ئاگادارینامه‌یه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی راپه‌رین ده‌شڵێت، له‌م قۆناغه‌دا ڤایرۆسی نه‌گریسی كۆرۆنا بوه‌ته مه‌ترسیه‌كی جدی و هاوبه‌ش له‌سه‌ر هه‌مومان، بێ ڕه‌حمانه كه‌وتۆته چنینه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئازیزانمان له‌گشت ته‌مه‌ن و ره‌گه‌ز و چین و توێژه‌كان بێ جیاوازی.
ته‌ندروستی راپه‌ڕین داواش له هاوڵاتیان ده‌كات، قه‌ره‌باڵغی و تێكڕژان كه‌مبكه‌نه‌وه، پرسه بۆ كۆچكردوان دامه‌نێن و باسی له‌وه‌شكردوه، تكایه ڕۆژی گله‌یی نیه له‌خزم و دۆستان كه نه‌هات بۆ تازیه‌كه‌ت یان بۆ ماڵه‌كه‌ت، سه‌ره‌خۆشی كردن هاوخه‌می ده‌ربڕین له‌رێگه‌ی ته‌له‌فونه‌وه‌بێت به‌جێتره، به‌رده‌وامیش ده‌مامك ببه‌ستن و مه‌ودای نێوانتان مه‌ترێك زیاتر بێت، هیچ كاتێكیش مه‌ڵێن بڕوامان به‌كۆرۆنا نیه، چونكه رۆژانه خه‌ڵكێكی زۆر ده‌بێته قوربانی.