دیجیتاڵ میدیاى سپێده
وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاند: سەرەتای مانگی تشرینی دووەم بڕیار لە دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن دەدرێت، تا ئێستا كاتی دەستپێكردنەوەی دیاری نەكراوە.
وهزارهتهكه لە ڕاگەیەنراوێكدا سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن رایگهیاندووه، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن پێویستی بە گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە هەیە لەگەڵ لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی هاووڵاتیان بۆ دیاریكردنی وادەیەكی گونجاو كە مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا كەمبووبێتەوە.
ئاماژهی بهوهشكردووه، سەرەتای مانگی تشرینی دووەم بڕیار لە وادەی دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن دەدرێت، چەند بژاردەیەكیش لە بەردەستدایە لەگەڵ لیژنەی باڵای تەندروستی گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت.