دیجیتاڵ میدیاى سپێده
سه‌رۆك كۆماری توركیا به یاوه‌ری شاندێكى باڵاى حكومه‌ته‌كه‌ى به كۆپته‌ر چوونه زۆنگوڵداك بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى كه‌شتى فاتیح بۆ گه‌ڕان و پشكنینى وزه له ده‌ریاى ره‌شدا.
"ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان" و شاندی یاوه‌ری له‌وێ له‌لایه‌ن وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان، فاتیح دۆنمه‌ز و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه پێشوازییان لێ كرا.
سه‌رۆك كۆمارى توركیا گوتى: "له ناوچه‌ی تونا-1 له گۆڕه‌پانی ساكاریا به تێكڕایی به ڕێژه‌ی 405 ملیار مه‌تر سێجا یه‌ده‌گی گازی سروشتی دۆزراوه‌ته‌وه".
"ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان" زیاتر گوتى: " ئه‌و یه‌ده‌گه‌ی له ده‌ریای ڕه‌ش دۆزیووماناته‌وه تاكوو ئێستا گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی هایدرۆكاربۆنه كه له وڵاته‌كه‌مان دۆزرابێته‌وه".
سه‌رۆك كۆماری توركیا، "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان" ئه‌وه‌شى گوت: "به‌و بڕه‌ی كه له بیری تونا-1 ده‌ریده‌هێنین، 405 ملیار مه‌ترسێجا گازی سرووشتی ببێته مایه‌ی خێر و به‌ره‌كه‌ت بۆ وڵات و گه‌له‌كه‌مان".
ئه‌ردۆغان زیاتر رایگه‌یاند: "درێژه ده‌ده‌ین به گه‌ڕان به دوای سه‌رچاوه‌كانی هایدرۆكاربۆن له ده‌ریای ره‌ش و ده‌ریای سپی‌دا"
سه‌رۆكى توركیا باسى له‌وه‌شكرد: "ئه‌گه‌ر پرسی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ئه‌وا به فه‌رمی راگه‌یاندنی كۆتاییهاتنه به یه‌كێتیی ئه‌وروپا".