دیجیتاڵ میدیای سپێده
كاره‌بای هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی چاكسازی له كێڵگه‌كانی غازی كۆرمۆر، دو كاتژمێر پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان كه‌م ده‌كات
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند: سبەینێ رێكەوتی 18/10/2020 لەكاتژمێر 8ی بەیانی یەوە تاوەكو 4ی ئێوارە گۆڕانكاریی 2 كاتژمێر لەبەرنامەی پێدانی كارەبا دەبێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:بەهۆی ئەو چاكسازیی و كاروباری چاككرنەوە كە كۆمپانیای دانەغاز لە كێڵگەكانی كۆرمۆر ئەنجامی دەدات وەكو پرۆسەیەكی خۆئامادەكردن بۆ وەرزی زستان، كە بەهۆیەوە بڕی 800 مێگاوات بەرهەمهێنانی كارەبا كەم دەكات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: وەزارەتمان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی كەمبوونەوەی پەستانی غاز تەنیا بۆ دوو كاتژمێر كارەبا كاریگەریی لەسەر هاوبەشانی كارەبا هەبێت. دوای تەواوبوونی پرۆسەی چاكسازیی لەكێڵگەكانی كۆرمۆر وەزارەتی كارەبا لەڕێگەی تێمەكانی كۆنترۆڵ و وێستگەكانی كارەباوە كار بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخەكە دەكات.